کوردستانی
رەشەبا و هەورەبروسکە چەند شوێنێکی سلێمانی بێ کارەبا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە پێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەهۆی باران و رەشەباوە شەوی رابردوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبای 123کەیڤی ئەزمەڕ– دەربەندیخان زیانی پێگەیشتووە.
بە پێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەهۆی باران و رەشەباوە شەوی رابردوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبای 123کەیڤی ئەزمەڕ– دەربەندیخان زیانی پێگەیشتووە.
سامان سابیر، لێپرسرای هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی رایگەندووە "لە کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێڵی گواستنەوەی 123 کەیڤی ئەزمڕ– دەربەندیخان بەهۆی شۆرت کەوتووە و تیمەکانیش بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی شۆرتەکە و چارەسەرکردنی".
باسی لەوەشکردووە "بەهۆی کەوتنی هێڵەکە هەردوو وێستگەی مۆبایلی باریکە و کازیوە بێ کارەبا بوون، بۆیە تا دۆزینەوەی شۆرتەکە و چارەسەرکردنی کێشەکە ئەو فیدەرانەی لەو دوو وێستگەوە دەردەچن بێ کارەبا دەبن".
ئەو شوێنانەی لەو دوو وێستگەیەوە کارەبا وەردەگرن ئەمانەن:
گوندی بێستان سور
کۆمەڵگەی باریکە
گوندی باریکە
بەشێک لە گەرەکی شەھیدان(عەربەت)
ھەرسێ کەمپی ئاوارەکان
گوندەکانی خرابە و زێرینجۆ و کاژاو و چەناخچیان و پوشێن .
ر. ئ.
ر. ئ.