راپۆرت

نهێنییەکانی پێشبینیکارە نابیناکە ئاشکرا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنییەکانی پێشبینیکارە نابیناکە ئاشکرا بوون
مەودا میدیا-

جیهان بە هەواڵێکی ترسناک بەخەبەرهات، پیرەژنێکی نابینا هەرچی دەوت بەدیدەهات، تەقینەوە گەورەکان، بڵاوبوونەوەی بوونەوەی پەتا، کوژرانی سەرکردە جیهانییەکان و چەندین رووداوی تر... هەموان تووشی شۆک بوون، ئەم پیرەژنە چۆن دەتوانێت ئەو هەموو پێشبینییە بکات؟ 

(نوسترادامۆس، ئێدگار کایس، لەیلا عەبد الطیف، میشێل حایک) ئەمانە ناوی چەند پێشبینیکەرێکن کە جیهانیان بە پێشبینیەکانیاوە خەریک کردەوە، لەگەڵ ئەوانیشدا ناوی ژنێکی نابینا هەیە کە ئێستا لە ژیاندا نەماوە، بەڵام هێشتا ناوی ئەو گوگڵ دەهەژێنێت، بەهۆی پێشبینی کردنی ئەو ڕووداوە کارەساتبارانەی کە ڕوبەڕوی جیهان دەبنەوە و ئەو پێشتر پێشبینی کردوون.

کۆتا پێشبینیی بەدیهاتووی ئەو، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو کە پێش مردنی ئاماژەی پێ کردووە و وتویەتی "ڤایرۆسێک لە 2020 توشی هەموو مرۆڤایەتی دەبێت". 

هەمووان لە گوگڵ لەدوای ناوی ئەم ژنە و پێشبینیەکانی بۆ ڕۆژانی داهاتوو دەگەڕێن لە گوگڵ، ئەمەش کردوویەتی بە هەواڵی ڕۆژ و باسی بەردەوامی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

پێشبینیکاری بولگاری ڤانگلیا باندیڤا گۆشتیرۆڤا کە بە نەنە ڤانگا ناسراوە، خاتونێکی بولگاریە کە بەناوی "پێشبینیکەرە نابیناکە" یان "بابا ڤانگا" و تەنانەت بەناوی "نۆسترادامۆسی وڵاتانی بەلقان" ناسراوە، چونکە بە نزیکەی %80 پێشبینیەکانی بەڕاستی ڕویانداوە، تەنانەت لە هەرە نامۆترین و کارەساتبارترین پێشبینییەکانیشی راست دەرچوون.

لە چیرۆکی ژیانی بابا ڤانگادا سێ شت زۆر سەرنجڕاکێشن؛

یەکەمیان ئەوەیە؛ کە ژنێکی نەخوێندەوارە، نە دەنووسێت نە دەخوێنێتەوە نە سەیری کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات، ئەگەر ڕاستی بڵێین بەهرەی پێشبینیکاری دوای ڕووداوێکی سەخت دەستکەوتووە کە بۆتە ھۆی لەدەستدانی چاوەکانی.

دووەمیان ئەوەیە؛ پێشبینی چەندین ڕوداوی کردوە کە بە وتەی خۆی دوای دەیان ساڵ ڕوودەدەن تا دەگاتە کۆتایی تەمەنی زەوی و مرۆڤایەتی، بەجۆرێک چەند دانەیەکیان دوای مردنی بە ڕاستی ڕویانداوە.

سێیەمیش ئەوەیە؛ دەگوترێت توانای چارەسەرکردنی نەخۆشی هەیە هەیە.

ڤانگلیا لە ساڵی 1911 لە خێزانێکی ھەژار لەدایک بووە کە لەڕێگەی کشتوکاڵەوە بژێوی ڕۆژانەیان پەیدا دەکرد، ڤانگلیا تەمەنی منداڵی بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێکرد لە نێوان کێڵگە و یاریکردن لەگەڵ هاوڕێ و خوشک و براکانی، وەکو هەر خێزانێکی تری هەژار ئەم منداڵە بێبەشبوو لە چونە قوتابخانە و فێربوونی زانست، بۆیە بە نەخوێندەواری گەورەبوو.

کاتێک تەمەنی 12 ساڵان بوو ڕۆژێک لە ڕۆژان ڤانگلیا دەچێتە دەرەوە بۆ یاریکردن، بەڵام ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراو ڕویدا! دوای ئەوەی زریانێکی توند لە ناوچەکە روویدا، ئەم کچە گەنجە چەند ڕۆژێک دیارنەما، بەپێی ئەو چیرۆکەی کە کچەکە دوای دۆزینەوەی گێڕاویەتیەوە با توندەکان چەند مەترێک لە هەوادا بەرزیان کردۆتەوە و پاشان بە توندی کەوتۆتە سەر زەوی، بەجۆرێک خۆڵ و تۆزێکی زۆر چوەتە چاویەوە و ئەوەش بۆتە ھۆی لەدەستدانی بینایی.

لە ساڵی 1996 دوای ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا، سەرتاپای جیهان هەڵوێستەیان لەسەر دوو لێدوانی دیاری ئەو کرد؛ یەکەمینیان ئەوەبوو کە رایگەیاند توانای چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی هەیە، دووەمیشیان ئەوەبوو کە وتی لەدوای مردنی، بەهرەی پێشبینیکردن دەدات بە کچەکەی.

چەند پێشبینییەکی بابا ڤانگا بۆ ساڵانی داهاتوو

پێشبینیکارە نابیناکە، پێشبینی ئەوەی کردووە لەنێوان ساڵانی 2025 تا 2028 هیچ کەسێکی برسیی لە جیهاندا نەمێنێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە کە لەنیوان ساڵانی 2033 تا 2045 سەهۆڵی جەمسەرەکان دەتوێتەوە و بەشێکی زەوی دەکەوێتە ژێر لافاو.

گەشتکردن بەناو کاتدا، بنیادنانی شارێکی گەورە لەژێر ئاودا و چەندین پێشبینی سەیر و سەمەرەی تر...

بابا ڤانکا، هەرچی بووبێت و زانیارییەکانی لە هەر سەرچاوەیەکەوە وەرگرتبێت، ئەوەتا کۆتایی بە ژیانی هات بەبێ ئەوەی بتوانێت کارێک بۆخۆی بکات... ئێستاش دەبێت هەموو جیهان چاوەڕوان بێت بزانین کام پێشبینیانەی تری بابا ڤانکا بەدیدێن.

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن