کوردستانی

پاڵاوگە نایاساییەكانی سلێمانی دادەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاڵاوگە نایاساییەكانی سلێمانی دادەخرێن
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت نوسراومان كردووە بۆ ئەوەی تەواوی پاڵاوگە نایاساییەكانی سنورەكە دابخرێن.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نوسراومان كردووە بۆ ئەوەی كار لەسەر ئەوە بكرێت پاڵاوگە نایاساییەكانی سنوری سلێمانی دابخرێن و بە یەكجاری لاببرێن".

ئەوەشی خستەڕوو "نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ ئەوەی هەرچی زووە بڕە پارەیەك بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان بكات و بۆ ئەوەی پاڵاوگەكان بە تەواوی لاببرێن".

لە سنوری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەك پاڵاوگە و كۆگای نایاسایی هەن كە بەبێ مۆڵەت و رەچاوكردنی مەرج و رێنمایەكان كار دەكەن.

Qaiwan
Qaiwan