کوردستانی

بودجەی ھەڵبژاردن دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بودجەی ھەڵبژاردن دیاریکرا
مەودا میدیا-

راوێژکارێکی پەرلەمانی کوردستان رەیدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم رەزامەندی نیشانداوە بۆ دابینکردنی بودجەی ھەڵبژاردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەعدی مزوری، راوێژکاری پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، ئەگەر لایەنەکان تا کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری خۆیان بدەن و بگەنە رێککەوتن لەبارەی دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی داھاتوو، بەپێی یاسا ئەو دەسەڵاتەش بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دراوە رۆژی ھەڵبژاردن دیاری بکات.

باسی لەوەشکردووە، کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کارێکی ئاسانە و دەکرێ بە دوو سێ کۆبوونەوەی پەرلەمان کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە و دەست بە ئامادەکارییەکان بکرێت، چونکە حکومەتیش رەزامەندی نیشانداوە بۆ دابینکردنی بودجەی ھەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، کاتەکە گونجاو نییە بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن، چونکە ھەموارەکە کاتی زۆری دەوێت و دەبێتە ھۆی دواخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن، لەبەر ئەوەش ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن بەھانەیە بۆ ئەوەی کاتی ھەڵبژاردن دوا بخرێت و پێموایە کێشە لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا نییە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan