گێتی
ئێران وه‌ڵامى قسه‌كانى تره‌مپى دایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنه‌رى ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، قسه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى به‌كارهێنانى ئه‌تۆم، هەڕەشەی جدییه لەسەر ئاشتیی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگه‌یاند "ئەو قسانە تره‌مپ هەڕەشەی جدییه لە سەر ئاشتیی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی و پێشێلكردنى ئاشكرای بەڵێنەکانی ئەمه‌ریکا بە پێی مافی نێودەوڵەتی".
وتیشى "سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا بە شێوەی ئاشکرا و لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە ڕێکەوتی 29ی ئۆکتۆبەر رایگەیاند کە فەرمانی داوەتە وەزارەتی شەڕی ئەمه‌ریکا تا تاقی کردنەوەی چەکە ئەتۆمیەکانی خۆیان لەسەر بنەمای یەکسانی دەستپێبکات".
به‌پێى لێدوانێكى تره‌مپ لهڕێكەوتی 31ی ئۆکتۆبەر به سی بی ئێسى راگەیاند "ئەمه‌ریکا بە تەنیا ئەوەندە چەکی ئەتۆمی هەیە کە دەتوانیت 150 جار جیهان بتەقێنێتەوە".
ع
بیروڕا


