گێتی
نەتەوە یەکگرتووەکان تکایەک لە پۆتین دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نیۆرک سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تکای لە پۆتین کرد شەڕەکە بووەستێنێت و سەربازانی وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نیۆرک سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تکای لە پۆتین کرد شەڕەکە بووەستێنێت و سەربازانی وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی شوبات ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "خەمناکترین کات لە مێژووی کارەکەی تێپەڕدەکات، هۆشدارییش دەدات لە کەوتنەوەی کارەساتی مرۆیی گەورە و بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکان لە ئەنجامی دروستبوونی ناسەقامگیری لە بازاڕەکانی جیهان".
کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی روسیا هێرشی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا راگەیاند و وتی، هەر وڵاتێک دەستوەربدات لە هێرشەکەی "باجی وا دەدات، هەرگیز لە مێژوودا نەیبینیبێت".
ر. ئ.