عیراقی
زێباری نهێنی کۆبوونەوەیەکی بارزانی و سەدر ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هۆشیار زێباری رایگەیاند موقتەدا سەدر لە دوایین کۆبوونەوەدا دڵنیایی دابوو بە نێچیرڤان بارزانی کە پشتیوانیی لە کاندیدەکەی پارتی دەکەن.
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان کە لەلایەن حزبەکەیەوە بۆ پۆستی سرۆک کۆماری عێراق کاندید کرا و لەلایەن دادگاوە دورخرایەوە، نهێنی نوێ لەبارەی پرۆسەی کاندیدبوونەکەی ئاشکرا دەکات.
ناوبراو لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژە بەوە دەکات "سەدر لە کۆبوونەوەکەی حەنانە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندبوو کە رەنگە بوترێت هەندێک دۆسیە لەسەر هۆشیار زێباری هەیە، بەڵام ئێمە پشتیوانیی لێدەکەین".
زیباری دەشڵێت "کاتی تویتەکەی سەدر نەگونجاو بوو، لەو کاتەدا هیچ شتێک لەسەر من باس نەدەکرا، بەڵام تویتەکەی ئەو بابەتەکە وروژاند، لەکاتێکدا مەبەستی سەدر ئەوەبوو کە ڕێگری لەوە بکات".
"من پێش تویتەکەش دڵنیاییم دا بەوان کە ئەگەر هەر کێشەیەکی یاساییم لە خۆمدا شک ببردایە، ئەوا بێگومان خۆم کاندید نەدەکرد" هۆشیار زێباری وا دەڵێت.
ب.م