کوردستانی
یەکێتی: پارتی هاوکاری مانەوەی راکان جبورییە لە پۆستەکەیدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركوك-سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دەڵێت "به هیچ شێوه‌یه‌ک سازشی له‌سه‌ر ناکەین".
لە راگەیەندراوێکدا سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركوك-سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتیی ئاماژەی بەوەکردووە "ئه‌مڕۆ كاندیدێكی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له په‌رله‌مانی عیراق سوێندی یاسایی خوارد له بری پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركوك، ئه‌م پرۆسه‌یه له لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رونه كه چۆن ئه‌م پیلانگێڕییه داڕێژراوه و به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه، مه‌به‌ست لێی مانه‌وه‌ی راكان جبورییه وه‌ك به‌شێك له بره‌ودان به سیاسه‌تی به عه‌ربكردنی كه‌ركوك".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و خه‌ڵكی كه‌ركوك، ئه‌وه‌یه كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێكه له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه پاڵپشت و به‌رنامه‌داڕێژه‌ری مانه‌وه‌ی راكان جبورییه له پۆسته‌كه‌یدا".
ئەوەش خراوەتەڕوو "له‌م سۆنگه‌یه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نێت كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌ی كورده، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و لایه‌نه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، و به هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكات".
سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك-سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه "هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌م شێوه‌یه بچێته ناو پیلانگێڕییه‌كان دژ به كه‌ركوكییه‌كان و دانوستاندن بكات بۆ مانه‌وه‌ی راكان جبوری له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك".
ر. ئ.

بیروڕا