ئابووری

خشتەی مووچەی سبەی بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی مووچەی سبەی بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا-

بەپێی خشتەی مووچە كە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بلاوكراوەتەوە سبەینێ مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو خشتەیە سبەینێ پێنجشەممە 20ی شوباتی 2020، مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2019ی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

خاو دابەشكردنی مووچە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ حاجی عابید مزوری، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عیراق لقی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەخراوەتەسەر حسابە بانكی ئێمە و ئاگاداریش نەكراوینەتەوە بۆ ڕەوانەكردنی ئەو پارەیە".

پێشتر جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی سیستمی عیراق هەموو مانگێك لە 18ی مانگەوە پارە لە وەزارەتی دارایی عیراق دەردەچێت و رەوانەی پارێزگاكان دەكرێت و تا 25ی مانگ دەگاتە دەستی بەڕێوەبەرایەتیەكان بۆ دابەشكردن و پارەی هەرێمی كوردستانیش لە دوای 18ی مانگەوە رەوانە دەكرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان