عیراقی
مالیكى كاندیدى سهرۆكى حكومهتى عیراقه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
فراكسیۆنی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عیراق رایگهیاند، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیهتییهكەیان، تاکە کاندیدی سەرۆک وەزیران دەبێت لە خولی داهاتووی پەرلەمان.
عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "تاکە کاندیدی ئێمە بۆ سەرۆک وەزیران نوری مالیکیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموون و شارەزاییەکەی، کە وایكردووە شایستەی ئەوە بێت سەرکردایەتی قۆناغی داهاتوو بکات".
وتیشى "خەڵک بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لەم کاندیدکردنە دەكەن، مالیکی بە گونجاوترین بژاردە دەزانن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی وڵاتەکە دەبێتەوە، ههر بۆیه "مالیکی چارەسەرە".
له ماوهى ساڵى 2014، نورى مالیكى، سهرۆكى حكومهتى عیراق بوو، دواتر ههستا به بڕینى مووچه و بودجهى ههرێمى كوردستان.
ع
بیروڕا



