کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی چەکدانانی پەکەکە بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی چەکدانانی پەکەکە بڵاوکردەوە


مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی چەکدانانی ژمارەیەک لە ئەندامانی گەریلا لە سنووری پارێزگای سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

چەکدانانی ئەندامانی گەر-یلا لە پارێزگای سلێمانی هەنگاوێکی مێژووییە، بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە باکووری کوردستان و تورکیا لە رێگەی دیالۆگ و ئاشتییەوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕی تەواوی بەوە هەیە کە خوێنڕشتن کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە و ئێستا سەردەمی بێدەنگکردنی چەکەکان و چوونە سەر مێزی گفتوگۆیە بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواکانی هەموو لایەک.

ئێمە لە کاتێکدا لە هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بەردەوام دەبین، شانازیش دەکەین بەوەی کە ئەو بناغە ئاشتییەی یەکەمجار سەرۆک مام جەلال دایڕشت ئەمڕۆ جێبەجێ دەکرێت.

 هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر پتەوکردنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هەبێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan