جیهانی

ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتێکی دیکەی گرتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتێکی دیکەی گرتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئێران تۆمارکردنی دوو حاڵەتی توشبووی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی راگەیاند.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند حاڵەتێکی گوماناویمان هەبوو، بەڵام دواتر بۆمان دەرکەوت کە دوو کەس توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوو توشبووەکە لە ساری قومن و لە ئێستادا خراونەتە ژێرچاودێری پزیشکییەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژ بەرۆژ ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لە زیادبوون دەکەن و وڵاتی چینین لە هەوڵی تاقیکردنەوەی دەرمانێکدایە بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسەکە.
Qaiwan
Qaiwan