کوردستانی
په‌كه‌كه چه‌ك داده‌نێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سەرچاوەیه‌كى ئاگادار ئاشكرایكردووه، چه‌كدارانى پەکەکە لە رێوڕەسمێکدا لە هەرێمی کوردستان چەکەکانیان دادەنێن.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە سەرەتای ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانی و لە رێوڕهسەمێکدا چەکەکانی خۆیان رادەستی دەکەنەوە".
باس لهوهشكراوه "بڕیار وایە عەبدوڵڵا ئۆجالانى رێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه پەیامێک لەسەر رەوتی هەڵوەشانەوە و رادەستکردنی چەکەکانیان بڵاو بکاتەوە".
تا ئێستا، پارتى كرێكارانى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته له‌و باره‌وه هیچ روونكردنه‌وه و زانیارییه‌كیان باسنه‌كردووه.
12ى مانگى ئایارى ئه‌مساڵ، په‌كه‌ك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "رۆژى 5ى بۆ 7ى هه‌مان مانگ، كۆنگره‌یان به‌ستووه و تیایدا بڕیارى خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان داوه.
ع
بیروڕا



