کوردستانی
له ئیدارهى سۆران هاوسهرگیریی كهمیكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بەپێی ئامارەکانی بنکەی تەندروستیی ژیانەوەی نوێ بۆ هاوسەرگیریی لە سۆران ، مانگی 6 زیاتر لە 200 کەس لە ئیدارەی سۆران هاوسەرگیرییان کردووە ، بەراورد بە مانگی 5 ئامارەکە کەمیکردووە.
د. وریا محەمەدەمین، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی ژیانەوەی نوێ بۆ هاوسەرگیری، رایگەیاند "لە مانگی 6 ئاماری هاوسەرگیریی بەراورد بە مانگی 5 کەمیکردووە ، بە پێی ئەو پشکنینە خوێنانەی لە بنکەکەمان کراون بریتین لە 228 کەس".
وتیشى " لە نێوئاماری هاوسەرگیریی چوار کەس هەڵگری تالاسیمابوونە".
ئهوهشى خستهڕوو "22 کەس پشکنینی خوێنیان بۆ کراوە و 41کەسیش لەوانەی لە رێگەی چاودێرییەوە نێردرابوون پشکنینی خوێنیان بۆ ئەنجامدراوە".
ع
بیروڕا



