ئەدەب و هونەر

فیلمی سینەمایی ئەزموون نمایشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فیلمی سینەمایی ئەزموون نمایشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری كۆمپانیای مەستی فیلم رایگەیاند، فیلمی سینەمایی (ئەزموون) یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە سەرجەم سینەماكانی هەرێمی كوردستان نیشاندەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە فوئاد جەلال، بەڕێوەبەری كۆمپانیای مەستی فیلم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فیلمی سینەمایی (ئەزموون) 35%ی بودجەكەی لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە دابینكراوە و 65%ی بودجەی فیلمەكە لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەڵمانییەوە بووە.

ئوەشی خستەڕوو، ماوەی شەش مانگ ئامادەكاری بۆ فیلمەكە كراوە و ئەكتەری زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان تیایدا بەشداربوون.

باسی لەوەشکرد، فیلمەكە 30ی ئەم مانگە لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی نیشاندەدرێت و لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە سینەماكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركوك) نیشاندەدرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan