کوردستانی

کۆبوونەوەی ئەردۆغان و مەسرور بارزانی لە ئیستەنبوڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەی ئەردۆغان و مەسرور بارزانی لە ئیستەنبوڵ
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئیستەنبوڵ، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و بارودۆخی عیراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا.

نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی، لە شاری ئیستەنبوڵ، لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عیراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرایەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هەردوولا خواستی خۆیان بۆ گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و پەیوەندیی دولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دووپاتکردەوە.
ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan