کوردستانی

گەشتیارێکی ئەڵمانی لە سۆران مۆبایلەکەی دەدزرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتیارێکی ئەڵمانی لە سۆران مۆبایلەکەی دەدزرێت
مەودا میدیا-

 پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، گە‌شتیارێكی ئە‌ڵمانی كە‌ بە‌ پایسكل سنووری 14 وڵاتی بڕیوە‌، بە‌مە‌بە‌ستی درێژە‌دان بە‌ گە‌شتە‌كە‌ی سە‌ردانی ھە‌رێمی كوردستانی كردووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ ناحیە‌ی خە‌لیفان مۆبایله‌كه‌ی لێدزراوه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئێواری ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ "گە‌شتیارێكی ئە‌ڵمانی بە‌ناوی ( M.T ) كە‌ بە‌ پایسكل سنووری 14 وڵاتی بڕیوە‌، بە‌ مە‌بە‌ستی درێژە‌دان بە‌ گە‌شتە‌كە‌ی سە‌ردانی ھە‌رێمی كوردستانی كردووه‌، ئە‌مڕۆ كاتێك لە‌ سنووری ناحیە‌ی خە‌لیفان پشوو دە‌دات مۆبایلە‌كە‌ی دزراوه‌، دوای پە‌یوە‌ندیكردنی ناوبراو بە‌ پۆلیسی ناوشاری سۆران ئێشكگری بنكە‌ی پۆلیسی خە‌لیفان و ئاگاداركردنە‌وە‌یان لە‌م بابە‌تە‌ دە‌ست بە‌جێ ئە‌فسە‌ر و كارمە‌ندانی بنكە‌‌ی پۆلیسی خە‌لیفان دە‌ستیان كرد بە‌لێكۆڵینە‌وە‌".

باسی لەوەشکردووە، دە‌ست بە‌جێ تۆمە‌تباران لە‌لایە‌ن بنكە‌ی پۆلیسی خە‌لیفان دە‌ستگیركران و دانیانا بە تاوانەکە مۆبایلی دزراو رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، توانیویانه‌ له‌ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێردا تۆمە‌تباران دە‌ستنیشان بكە‌ن و پە‌ڕوای لێكۆلینە‌وە‌یان بۆ رێكخرا و دادوە‌ری لێكۆڵینە‌وە‌ بە‌ پێی مادە‌ی 446ی یاسای سزادان بڕیاری دە‌ستگیركردنی تۆمە‌تبارانی دە‌ركرد.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan