کوردستانی
زانیاریی نوێ لەسەر بومەلەرزەکەی سلێمانی ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک ناوچەکانی خۆرھەڵاتی سلێمانی ھەژاند، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش دەڵێت "لەبەر ئەوەی پلەکەی کەمبووە، هیچ زیانێکی نەبووە".
بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک ناوچەکانی خۆرھەڵاتی سلێمانی ھەژاند، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش دەڵێت "لەبەر ئەوەی پلەکەی کەمبووە، هیچ زیانێکی نەبووە".
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، کاتژمێر 6:19 خولەکی ئەم بەیانییە بومەلەزەیەک بە گوڕی 2.9 پلە بە پێوەری رێکختەر بە قوڵایی 11 کیلۆمەتر ناوچەکانی ھەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن و مایاوای لە خۆرھەڵاتی سلێمانی گرتەوە، وتیشی ئەو بومەلەرزەیە گوڕەکەی کەم بووە و بێ زیان بووە.
ھەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەزەیەک لە سوریا بە گوڕی 3.9 پلە بەپێوەری رێکختەر باشووری خۆرئاوای لە باشووری شاری حەلەبی گرتەوە.
شیکەرەوانی بواری جیۆلۆجی و زەمین ناسی هۆکاری بوونی بومەلەرزە بۆ چەند شتێک دەگەڕێیننەوە کە سەرەکیترینیان لێکترازانی پلێت و چینەکانی زەوییە و ناوچەی پێگەشتنی دوو پلێتی ژێر زەوی هەمیشە بە مۆڵگەی رودانی بومەلەرزە دەمێننەوە.
ر. ئ.

بیروڕا