کوردستانی

ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ و سبەینێ وەزارەتیی پەروەردە مووچە وەردەگرێت.

لەسەرەتای هەفتەی رابردووەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کردووە، بڕیارە ئەمڕۆ و سبەینێش وەزارەتی پەروەردە مووچە وەربگرێت.

هەر لە خشتەکەدا ئەوەش هاتووە رۆژی دووشەممە 18ی نیسانی 2022 مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.

لە ناوەڕاستی مانگی چوارداین و حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دابەشدەکات، هەرچەند دەبوو ئێستا ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بکرایا، بەڵام بەو پێیەبێت مووچەی مانگی چواریش لە کاتی خۆیدا دابەشناکرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan