کوردستانی
مەترسییەکی گەورە لەسەر کەرکوک ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
سەبارەت بەو نووسراوەی کە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە کە ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکوک بە CV پێکدەهێندرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت "ئەنجومەنی پارێزگا دەبێت بە هەڵبژاردن پێکبهێندرێت و ئەو نووسراوەی کە بڵابووەتەوە راست نییە".
ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر دامەزراندنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە CV بە مەودا میدیای راگەیاند "پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و هەموو پارێزگاکانی دیکەی عیراق بەپێی یاسا و دەستوور دەبێت و بە هەڵبژاردن پێکدەهێندرێت و غەیری ئەوە دەستوور رێگەی پێنادات، لەدەرەوەی دەستوور هەر هەوڵێک هەبێت نایاساییە و رەتدەکرێتەوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جەختیشیکردەوە "هەرچەندە دڵنیام ئەو نووسراوە تەزویرە و راست نییە، بەڵام ئەگەر راستیشبێت ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەرگیز رێگە بە شتێکی وەها نادەین و دڵنیام حزبەکانی دیکەش رێگە بەو کارە نادەن، چونکە ئەوە گەورەترین مەترسییە لەسەر شارەکە".

دەقی ئەو نووسراوەی کە بڵابووتەوە و تێیدا هاتووە کە بانگێشت بۆ لایەنەکان نێردراوە CV ئەو کەسانە ئامادەبکەن کە دەیانەوێت نوێنەرایەتی حزبەکانیان بکەن لە ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکوک.
ئەم نووسراوە لە هەژماری ئەسعەد جەبارییەوە وەرگیراوە، مەودا میدیا بەرپرس نییە لە راستی یان ناراستی نووسراوەکە.
ر. ئ.
بیروڕا