کوردستانی

حکومەتی هەرێم لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان بڕیارێکی گرنگی دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان بڕیارێکی گرنگی دا
مەودا میدیا-

حكومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی هەرزانکردنی نرخی خۆراك و پێویستی هاوڵاتییان بڕیاریدا گومرگ لەسەر 14 مادەی خۆراک بۆ ماوەیەکی کاتی هەڵبگرێت و دەشڵێت "بەمەرجی کوالێتی کۆنتڕۆڵ".

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە 16ی نیسان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێكی چاوەڕوانكراو لەبواری بەرهەم و پێداویستییە خۆراكییە سەرەكییەكان، بەهۆی جەنگی رووسیا- ئۆكرانیاوە و رێگەگرتن لە گران بوونی نرخ لە بازاڕدا باج لەسەر 14 مادەی خۆراکی هەڵدەگیرێت".

لە راگەیەندراوکەدا هاتووە "بڕیار دراوە بۆ ماوەی دوو مانگ گومرگ لەسەر خۆراك و پێویستییەكانی وەك (ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، رۆنی بەستووی روەكی، رۆنی بەستووی حەیوانی، چای رەش، شەكر و پاقلەمەنییەكانی وەک نۆک، نیسک، فاسۆلیا، پاقلە، لۆبیا، ماش و شیری منداڵان" هەڵبگیرێت".

بەگوێرەی بڕیارەکە، وەرگرتنی باج لە بازرگانانی هاوردەی بەرهەمی خۆراكی دوادەخرێت و ئاسانكارییان بۆ دەكرێت بۆ هاوردەکردنی خۆراك وەك سەردەمی كەرەنتینە و كۆرۆنا بە مەرجی پابەندبوون بە كوالێتی كۆنتڕۆڵەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب