کوردستانی

بە بیانووی قەیرانی داراییەوە حکومەت گرنگترین پرۆژە رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە بیانووی قەیرانی داراییەوە حکومەت گرنگترین پرۆژە رادەگرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رێگەی کەلار - سلێمانی ناسراو بە "رێگەی مەرگ" ماوەی چەندین ساڵە بەهۆی نەبوونی بودجەوە نەتونراوە پرۆژەی دووسایدکردنی ئەو رێگەیە تەواوبکرێت بە بیانووی قەیرانی داراییەوە، لەئێستادا دووبارە کارکردن تیادا راگیراوە.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 1ی ئاداری 2022وە بە تەواوەتی کارکردن لە پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی راگیراوە بەهۆی نەمانی بودجەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "چەندین داواکاری پێشکەشکراوە بۆ خەرجکردنی بودجە بۆ پرۆژەکە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بیانووی قەیرانی داراییەوە هیچ بودجەیەک خەرجناکات بۆ پرۆژەکە".

بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان  ئەوەشی خستەڕوو "بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی پێویستمان بە زیاتر لە 65 ملیار دینار هەیە".

ماوەی چەندین ساڵە کارکردن لە پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی بەردەوامی هەیە، بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی بودجەی پێویستەوە نەتوانراوە کارەکانی پرۆژەکە بە باشی بکرێت، کۆمپانیای جێبەجیکاری پرۆژەکەش دەڵێت "تاوەکو بودجە بۆ پرۆژەکە خەرجنەکرێت دەست بە کاردکردن ناکەینەوە لە پرۆژەکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب