کوردستانی
راگەیەندراوێکی بەپەلە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی بە قاچاغبردنی نەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی فرۆشتنی نەوت و بە قاچاغبردنی بۆ وڵاتی تورکیا بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاش بڵاوبوونەوەی چەند زانیارییەکی نادروست و چەواشەکاری لە لایەن هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە وەک هەواڵ بڵاویان کردەوە کە گوایە هەولێر دەستی بە سەر ئەو بەشە سووتەمهنیه داگرتووە کە لەلایەن حکومەتی عیراقی بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان کراوە و بە قاچاخ رەوانەی تورکیا و ئەوروپای دەکات".
ئاماژە بەوەکراوە "وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە توندی ئەم هەواڵانە رهتدهكاتەوە کە دوورە لە راستییەوە کارێکی چەواشەكارانەیە و مەبەست لێی تێکدانی ڕەوشی ناوخۆی کوردستان و بە لاڕێدابردنی ڕای گشتی خەڵکی کوردستان و عیراقە، جێی داخ و نیگەرانییە کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان کە ههندێکیان ئۆرگانی فەرمی پارتە سیاسییەکانی بەشداری حکومەتیشن دەبووایە لەم کاتەدا کە کوردستان بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەرێت، بەرپرسانە رەفتار بکەن و خۆیان لە بڵاوکردنهوهی هەواڵی ناراست و تێکدەرانە بپارێزن بە تایبەت کە ئەو لایەنە بەشدارانە زانیاری تەواویان لە سەر بابەتی سوتەمهنی هەیە".
ئەوەش هاتووە "بۆیە بە مەبەستی دەرخستنی ڕاستییەکان، وەزارەتمان بە پێویستی زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە لە سەر بابەتی سووتەمەنی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکاتەوە، دابینکردنی سوتەمەنی لە لایەن حکومەتی عیراقی فیدراڵ بریتییە لە دوو پێکهاتەی نەوتی کە ئەوانیش نەوتی سپی و بەنزینە، هەر چەندە لە مامهڵهكردن لهگهل ئەم بابەتە، دەبووایە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، وەکو هاوڵاتییانی بەشەکانی دیکەی عیراق هەژمار بکرێن، بەڵام بە داخەوە ئەمە نەکراوە".

س،ر