عیراقی

بودجەی عیراق روو لە زیادبوون دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بودجەی عیراق روو لە زیادبوون دەکات
مەودا میدیا-

راوێژکارێکی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە 25 تریلیۆن زیادە لە بودجەی ساڵانەی عیراق هەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە نرخی کاڵا و پێداویستییە خۆراکییەکان ئێستا بەراورد بە پێش مانگی رەمەزان سێ هێندە بەرزبووەتەوە.

هەیسەم جبوری، راوێژکاری مستەفا کازمی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرمی عیراقی رایگەیاندووە "پرۆژە یاسای بودجەی 2022ی عیراق تەواوبووە و لای وەزارەتی داراییە و دوای پێکهێنانی حکومەت دەنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت".

ئەو راوێژکارەی مستەفا کازمی ئەوەشی ئاشکرا کردووە "بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە 25 تریلیۆن زیادە لە بودجەی ساڵانەی عیراق هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی کاڵا و پێداویستییە خۆراکییەکان ئێستا بەراورد بە پێش مانگی رەمەزان سێ هێندە بەرزبووەتەوە، عیراق ئاسایشی خۆراکی نییە کۆگاکانمان بۆ مانگێک یان دوو مانگ خۆراک هەڵدەگرن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان