عیراقی

هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی شایستە داراییەکانی جوتیاران و بەشە ئاردی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عیراق قسەیکردووە و رایگەیاندووە، شایستە‌ و مافە‌ داراییە‌كانی جوتیاران لە‌ یاسایی ئاسایشی خۆراك جێگیركراوە‌.

د. موسەننا ئەمین، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ عەلا جبوری، وە‌زیری بازرگانی عیراق ئەنجامداوە دە‌ربارە‌ی ھە‌ندێك پرسی تایبە‌ت بە‌ ھە‌رێمی كوردستان".

ئاماژە بەوەکراوە "لەبارەی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی جوتیارانی ساڵانی (2014-2015-2016) وە‌زیر دڵنیای دایە‌ دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین كە‌ مافە‌كانی جوتیاران‌ جێگیركراوە‌ لە‌یاسایی ئاسایشی خۆراك كە‌ نێردراوە‌ بۆ پە‌رلە‌مان و ‌خوێندنە‌وە‌ی یە‌كە‌م و دووە‌می بۆ كراوە‌ و بڕیار وایە‌ دوای جە‌ژن دە‌نگی لە‌سە‌ر بدرێت پشتیوان بە‌ خوا ئە‌و گرفتە‌ی جوتیاران چارە‌سە‌ر دە‌كات، ھە‌روە‌ھا ئاماژە‌ی بە‌ ئە‌وە‌ش كردووە‌ ئە‌گە‌ر یاسایی ئاسایشی خۆراك تێنە‌پە‌ڕی ئە‌وا لە‌بودجە‌ی ساڵی (2022) جێگیردە‌كرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "پرسی بە‌شە‌ ئاردی ھاوڵاتییانی ھە‌رێمی كوردستان كە‌ پارێزگاكانی دیكە‌ سێیە‌م وە‌جبە‌یە‌ دابە‌شبكرێت لە‌ ھە‌رێمی كوردستان ھێشتا یە‌كە‌م وە‌جبە‌ تە‌واو نە‌بووە‌ بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی وە‌زارە‌تی بازرگانی گە‌نمی پێویستی دابین نەكردووە‌ ‌ بۆ ئاشە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان، وە‌زیری بازرگانی بە‌ڵێنیدا كە‌ لە‌ماوە‌ی دوو ڕۆژدا چارە‌سە‌ری كێشە‌ی بە‌شە‌ ئاردی ھاوڵاتیانی ھە‌رێمی كوردستان بكات".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باسی لەوەکردووە "پرسی سە‌بە‌تە‌یە‌كی خۆراكی كە‌ بە‌شی ھە‌رێمی كوردستان دواكە‌وتووە‌ وە‌زیری بازرگانی بە‌ڵێنی ئە‌وە‌ی دا كە‌لە‌سبە‌ینێوە‌ دە‌ست بە‌كاربن بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و بە‌شە‌ی كە‌ ماوە‌ بینێرن و ئە‌و بابە‌تە‌ش چارە‌سە‌ربكە‌ن و سە‌بە‌تە‌یە‌كی دیكە‌ی خۆراك دابە‌شبكرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان