عیراقی

شەش ئەندامی خێزانێک خنکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش ئەندامی خێزانێک خنکان
مەودا میدیا-

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی میدیا عیراقییەکان لە رووباری فورات لە شاری فەللوجەی رۆژئاوای بەغدا شەش ئەندامی خێزانێک خنکاون.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، دوێنێ‌ دوو شەممە شەش منداڵ لە نزیك رووباری فورات لەكاتی جەژندا یارییان كردووە و یەكێكیان دابەزیوە بۆ نێو رووبارەكە و نەیتوانیوە بێتەوە دەرەوە و هاوڕێکانی بۆ هاوکاری ئەو منداڵە چوونەتە ناو رووبارەکە، بەڵام ئەوانیش نەیانتوانیوە رزگاریان ببێت.

لەسەر رووداوەکە موئەیەد دلێمی، قایمقامی فەللوجە رایگەیاند، منداڵەكان منداڵی یەک خێزانن و تەمەنییان جیاوازە و گەورەكەیان 14 ساڵان بووە.

باسی لەوەشکرد، هێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی رووبارەكان دەستیان كردووە بە پرۆسەی گەڕان بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانیان و پاشان گواستنەوەیان بۆ پزیشكی دادوەریی.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان