عیراقی
خەزعەلی: چێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەک بۆ لایەنەکان دەنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەکی نوێ دەنێرێت بۆ هەموو لایەنە سیاسییە پەیوەندیدارەکان.
ئەمینداری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەکی نوێ دەنێرێت بۆ هەموو لایەنە سیاسییە پەیوەندیدارەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە سێی ئایاری 2022 قەیس خەزعەلی، لە وتاری یەکەم رۆژی جەژنی شیعەکانی عیراق داوای لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد "بە چاوی ناکۆکی و پێشبڕکێی سیاسی تەماشای دەستپێشخەرییەکە نەکەن، بەڵکو بە چاوێکی واقیعی تەماشای بکەن و باش بیخوێننەوە بۆ چارەسەرکردن و دەرچوون لە قەیرانی بنبەستی سیاسی".
دەشڵێت "بوونی دەستپێشخەری مانای ئەوە نییە کە هەر دەبێت پێوەی پابەند بیت، ئەگەر تۆ دەستپێشخەرییەکت هەبێت کە تێیدا مافی زۆرینە پارێزراو بێت، هەروەها ئیرادەشکێنی و شەری ئیرادەی تێدا نەبێت، دەی فەرموو! ئێمە ئامادەین و گوێی بۆ دەگرین و بە هەموو رێزێکیشەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکەین".
ئەمیندارى گشتیى بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەق پێیوایە، زۆرینەى لایەنە براوەکانى هەڵبژاردن متمانەى تەواویان بەوە هەیە کە ئەو ئەنجامەیان بەدەستنەهێناوە کە هەیانبووە و ئەگەر هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە بۆ هەندێک لایەنى سیاسى شۆک دەبێت.
ر. ئ.