عیراقی

چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی نوێ دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی نوێ دەخاتەڕوو
مەودا میدیا-

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشنیازی نوێ دەخاتەڕوو بۆ رزگاربوون لە دۆخی چەقبەستووی عیراق و داوا لە لایەنەکان دەکات ئامادەی دانوستان بن بەبێ مەرجی پێشوەختە.

لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوو پێشنیاز دەخاتە بەردەم لایەنەکانی عیراق، یەکێک لە پێشنیازەکان لە نۆ خاڵ پێکهاتووە و داوا لەلایەنەکان دەکات بەبێ مەرج ئامادەی دانوستان بە مەبەستی چارەسەکردنی کێشەکانی عیراق.

پێشنیازی دووەمیش لە نۆ خاڵ پێکهاتووە لەبارەی تەواوی گرێبەست و قەرزەکانی حکومەتی عیراقە، هەروەها یەکێک لە خاڵەکانی دیکە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و گۆڕانکارییە لە کارمەندانی کۆمسیۆن.

هەر لەو پێشنیازانەی کراوە باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و دۆزینەوەی چارەسەرکراوە، هەروەها خاڵێکی دیکە تایبەتە بە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە.

ئەم پێشنیازە نوێیانەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و رزگاربوونە لەو دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی کە لەئێستادا عیراقی تێدایە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان