عیراقی
میسان؛ لە شەڕێکدا هەشت کەس دەکوژرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی میدیای عیراقییەکان بەهۆی شەڕێكی دووهۆزی عیراقییەوە لە پارێزگای میسان هەشت کەس كوژران.
بەگوێرەی میدیای عیراقییەکان بەهۆی شەڕێكی دووهۆزی عیراقییەوە لە پارێزگای میسان هەشت کەس كوژران.
ئەمڕۆ چوارشەممە میدیای عیراقییەکان لە زاری دەزگا ئەمنییەكانەوە رایانگەیاند، دوو هۆزی ناحیەی عوزێر لە پارێزگای میسان بەشەڕهاتوون و جۆرەها چەكی سوک و مامناوەند لە دژی یەكدی بەكاردەهێنن و شەڕ تا ئێستا بەردەوامە.
بەپێی ئاماری بەرایی هێزە ئەمنییەكان، تائێستا هەشت كەس لە هەردوولا كوژراون و شەڕەكە پەیوەندی بە كێشەی كۆمەڵایەتی و دوژمنداریی كۆنی نێوان لایەنە بەشەڕهاتووەكانەوە هەیە.
دەزگا ئەمنییەكان لەبارەی وردەكاریی شەڕەكەوە دەڵێن، چەند چەكدارێك لەناو ئۆتۆمبێلێكەوە تەقەیان لە دوو كەس كردووە و بەهۆیەوە شەڕ و پێكدادان سەریهەڵداوەتەوە.
ر. ئ.