گشتی
کۆمپانیای گوگڵ کوردی سۆرانی بۆ وەرگێڕەکەی زیاددەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زمانی کوردیی سۆرانی بەشێوەیەكی فەرمی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاددەکرێت و لەم چەند رۆژەدا كارادەبێت.
زمانی کوردیی سۆرانی بەشێوەیەكی فەرمی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاددەکرێت و لەم چەند رۆژەدا كارادەبێت.
لە خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گووگڵدا كە تایبەتە بە نووسین و دوای دانانیان تێكستەكان راستەوخۆ لە زمانێكەوە بۆ زمانێكی دیكە وەردەگێڕێت، زمانی كوردیی ناوەندی (سۆرانی) زیادكرا.
بەپێی كۆمپانیای گووگڵ، لە چەند رۆژی داهاتوودا خزمەتگوزارییەكە بۆ گشت بەكارهێنەرانی (گووگڵ ترانزڵەیت) كارادەبێت و بەكارهێنەران دەتوانن تێكستەكانیان لە زمانەكانی دیكەوە بۆ زمانی كوردی و بە پێچەوانەشەوە وەربگێڕن.
پێشتر شێوەزاری كرمانجیی سەروو بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیادكراوە و ئەو خزمەتگوزارییە بەردەستە، لەگەڵ زیادكردنی شێوەزاری سۆرانی-شدا زمانی كوردی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت زیاتر بەرەوپێش دەچێت و دەناسرێت و كوردان ئاسانتر دەستیان دەگات بە زانیاری و دەق لە زمانەكانی تری جیهانەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.