گشتی

چوار رێنمایی بۆ ئەوەی منداڵ لە ژورەکەی خۆی بنوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار رێنمایی بۆ ئەوەی منداڵ لە ژورەکەی خۆی بنوێت
مەودا میدیا-

زۆرێك لە دایک و باوکان گرفتی گەورەیان ئەوەیە کە منداڵەکانیان ناتوانن لە ژوری خۆیان بخەون، بەردەوام هەوڵدەدەن لە ژوری دایک و باوکیان بخەون.

هەستیار علی، چارەسەرکاری دەرونی منداڵان و نەوجەوانان چارەسەرکردنی ئەم گرفتەی بە رەچاوی ئەم چەند رێنماییەك خستوەتەڕوو.

1. هەوڵبدەن شەوانە پێش خەوتن لە ژوری خۆیاندا چیرۆکی پەروەردەیی و ئازاییان بۆ بگێرنەوە، کە ئاماژەبێت بۆ ئەوەی ناترسێت و بەهێزە.

2. هەوڵبدەن دەرگای ژورەکەیان بە کراوەیی بهێڵنەوە و ئەگەر بکرێت روناکیەکی کەمیش داگیرسابێت.

3. هەوڵبدەن هەندێکجار کۆبوونەوە و دانیشتنەکانتان بەرنە ژوری منداڵەکانتان، وەسفی ژورەکەیان بکەن کە چەند خۆشە و دڵگیرە.

4. بەهیچ شێوەیەک نابێت تەشهیریان پێبکەن، یان سەرزەنشتیان بکەن لەسەر ئەو رەفتارە، چونکە ئەوە بارودۆخێکی کاتییە و تێدەپەرێت.

ئەگەر دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەو رێنماییانەی سەرەوە سوودی نییە، ئەوە پێویستە سەردانی چارەسەرکارێکی دەرونی یان پزیشکی دەرونی بکەن بۆ وەرگرتنی رێنمایی و هاوکاری زیاتر ودڵنيابونەوە لە دەروندروستیی منداڵ.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە