گشتی

پێنج رێگە بۆ زیادکردنی ساردی تەبریتی ئۆتۆمبێلەکەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج رێگە بۆ زیادکردنی ساردی تەبریتی ئۆتۆمبێلەکەت
مەودا میدیا-

هاتوچۆی هەڵەبجە بابەتێکی لەبارەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانی لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا بڵاوکردووەتەوە و باس لە چااککردنی سیستمی ساردکەرەوەی ئۆتۆمبێل دەکات.

هاتوچۆ لە رێنماییەکاندا دەڵێت، چەند رێگەیەکی ئاسان، بەڵام کاریگەر هەن بۆ زیاد کردنی چوستی سیستەمی سارد کردنەوەی ئۆتۆمبێل.

رێگەکان بریتین لە:

1- هەوڵبدە تا دەتوانیت ئۆتۆمبێڵکەت لە سێبەردا رابگریت لە رۆژە گەرمەکاندا .

2- بەکارهێنانی داپۆشەری تیشک دەرەوە لە جامەکان، کە ناهێڵێت تیشکی خۆر بچێتە ژوور، چونکە کاتێک گەرمی زیاترە، کۆمپرێسەر وزەیەکی زیاتری دەوێت بۆ پەیداکردنی ساردی ئەوتۆ، لە هەمان کاتدا بەنزینی زیاتریش بەکار دەبرێت.

3- خاوێن کردنەوەی فلتەری هەوای تەبرید.

4- دوای پێکردنی تەبرید و تۆزێک ساردبوونی ناو ئۆتۆمبێل، سێتینگی تەبرید لەسەر ریسایکڵین دابنێ، بۆ ئەوەی کۆمپرێسەر ناچار نەبێت بەردەوام هەوای گەرمی دەرەوە سارد بکاتەوە، بەڵکو هەر ئەو هەوایەی ساردی کردۆتەوە بۆی بێت فشاری کەمتری لەسەر دەبێت.

5- خاوێنکردنەوەی رادێتەر.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە