گێتی

لە ئێران بەهۆی لادانی شەمەندەفەرێکەوە لەڕێڕەوەکەی کارەسات روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئێران بەهۆی لادانی شەمەندەفەرێکەوە لەڕێڕەوەکەی کارەسات روویدا
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئێران شەمەندەفەری هێڵی مەشهەد - يەزد لە رێڕەوی خۆی لادەدات لە ئەنجامدا زیاتر لە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 35 سەرنشینیش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 5:30 خولەک شەمەندەفەری هێڵی مەشهەد - يەزد بە 348 سەرنشینەوە لە رێڕەوی خۆی لایدا، لەئەنجامدا زیاتر لە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 35 سەرنشینیش برینداربوون.

مەهدی وەلی پور، سەرۆکی دەستەی رزگارکردن و بەهاناوەچونی مانگی سوری ئێرانی رایگەیاند "شەمەندەفەرەکە لە حەوت فارگۆن پێکهاتوە، بەهۆی پێکدادانی یەکێک لە فارگۆنەکان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری حەفارە پێکیایانداوە لە ئەنجامدا سێ فارگۆن لەسەر هێڵی خۆی لایانداوە و رووداوەکەی لێکەوتوەتەوە".

لەئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن لەوێن بۆ رزگارکردنی ئەو سەرنشینانەی کە ماون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپکردووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان