عیراقی
گرنگی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک بۆ کورد چییە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک کۆبێتەوە لایەنەکانیش کۆکنین لەسەر ئەوەی کە ئەو یاسایە تێپەڕێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت لەنێوان لایەنە کوردییەکانیشدا جۆرێک لە دوودڵی هەیە بۆ دەنگدان بەو پرۆژەیە.
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2022 ئەنجومەنی نوێنەران کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکە بدات".
ئاماژەی بەوەکرد "لایەنەکانی عیراق بوونەتە دووبەرە بەشێکیان لەگەڵ ئەوەن یاساکە تێپەڕێت بەشێکی دیکەشیان لەگەڵ تێنەپەڕاندنی یاساکەن، چونکە لەڕووی دەستوورییەوە بنەمای دەستووری تیادا نییە، لەبەرئەوەی پێشتر دادگەی فیدراڵی رەتیکردووەتەوە، بۆیە پێیان لەبری ئەم یاساییە پرۆژە یاسای بودجەی 2022 ئامادەبکرێت باشترە".
لەبارەی بۆچوونی لایەنە کوردییەکان لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراک کاروان یاروەیس وتی "ئێمە کۆمەڵێک بنەمامان هەیە بۆ تێپەڕاندنی هەر یاسایەک ئەویش ئەوەیە کە دەستووری بێت و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و پشکی ناوچە دابڕێنراوەکانی تیادا بێت، چونکە بەبێ بوونی ئەمانە هیچ یاسایەک دەستکەوتی نییە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی "لە پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک بوژانەوەی پارێزگاکانی تیادا نییە، ئەوەی هەیە زیادبوونی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان و دانەوەی قەرزی جوتیارانە کە ئەمە بە دەستکەوت دانانرێت، بەڵکو قەرزێکە لای حکومەتی عیراق دەبێت بیداتەوە بە جوتیارانی هەرێم و عیراقیش، بۆیە لەنێوان لایەنە کوردییەکانیشدا جۆرێک لە دوودڵی هەیە بۆ دەنگدان بەو پرۆژەیە".
س.ر