عیراقی
بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان نامێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆشداری دەدات لەبارە بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان و رایدەگەیەنێت تەنها بەشی دوو مانگی دیکە بەشەخۆراک هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی حوزەیرانی 2022 فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان بەرەو نەمان دەچێت و تەنها بەشێ دوو مانگی دیکە دەکات".
فراکسیۆنەکە ئاماژەی بەوەکرد "ئەمڕۆ یاسای پاراستن و ئاسایشی خۆراك لە پەرلەمان پەسند دەكەین، بۆئەوەی عیراق رووبەرووی هەموو ئەو ئالنگارییانە ببێتەوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی مادە خۆراكییەكان دروست دەبێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک کۆبێتەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە لەسەر پرۆژە یاساکە تائێستا نەتوانراوە کۆبوونەوەکە بەڕێوەبچێت.
س.ر