عیراقی
پەرلەمانی عیراق پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراكی پەسەندكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق 273 ئەندام پەرلەمان بەشداریی دانیشتنەکەیان کرد، پەرلەمانی عیراق بە کۆی دەنگ پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی پەسەندکرد.
دکتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بڕگەیەی داوامانکرد پەسەندکرا، 150 ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخانکرا بۆ کڕینی چارەسەر بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە و تالاسیما".
ئاماژەی بەوەشکرد "چـاودێری ئەم بڕە بودجەیە دەکـەین بۆ ئەوەی بەشی پێویستی نەخۆشخانـەی هیوا و نەخۆشانی تالاسیمان و نەخۆشخانەکانی دیکەی شێرپەنجەی کوردستان تەرخانبکرێت".
دوای ههڵوهشاندنهوهی پرۆژهیاساكه لهلایهن دادگەی فیدڕاڵییهوه، لیژنهی دارایی و ئابووری پهرلهمان، بهشێواز و میكانیزمێكی نوێ پرۆژهیاسای ئاسایشی خۆراكی ئامادهكرد و رهوانهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كرد، له ماوهی ههفتهی رابردووشدا گفتوگۆی لیژنهی یاسایی دارایی بۆ بهڕێوهچوو، پاش ئامادهكردنی راپۆرتیش خرایه بهردهست سهرۆكایهتیی ئهنجومهنی نوێنهران.
وردەکاریی پێشنیازەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان:

1. 6 ترلیۆن دینار بۆ وەزارەتی بازرگانی
- 5 ملیار و 500 ملیار دینار بۆ بەشەخۆراک و کڕینی گەنم و برنج
- 500 ملیار دینار بۆ شایستەی جووتیاران
2. 4 ترلیۆن دینار بۆ وەزارەتی کارەبا
3. 8 تریلیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی هەرێمەکان
4. 1 تریلیۆن دینار بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
5. 1 تریلیۆن دینار بۆ وانەبێژان، کارگێڕی و گرێبەستەکان و بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکان
6. 1 تریلیۆن دینار بۆ پترۆدۆلار
7. 900 ملیار دۆلار بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ
- 250 ملیار دینار بۆ بنەتۆی گەنم و جۆ و برنج و جۆی ئالیک و گەنمەشامی
- 350 ملیار دینار بۆ پشتیوانی پەین
- 75 ملیار دینار بۆ پشتیوانی کڕینی ئالیک
- 5 ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون
- 40 ملیار دینار بۆ پشتیوانی دارایی بۆ قڕکردنی مێروو
- 25 ملیار دینار بۆ پشتوانی دەرمانی ڤێتەرنەری
- 60 ملیار دینار بۆ پشتیوانی سیستەمی ئاودێری و فڕۆکەی کشتوکاڵی
- 95 ملیار دینار بۆ پێدانی شایستەی پێشووی گەنم و جۆ و برنج و جۆی ئالیک و گەنمەشامی
8. 600 ملیار دینار بۆ وەزارەتی نەوت
- 500 ملیار دینار بۆ خەرجی بەرهەمی کۆمپانیای نەوتی بەسرە
- 100 ملیار دینار بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور
9. 500 ملیار دینار بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دەستەی رێگە و پردەکان
10. 100 ملیار دینار بۆ خەرجی لەناکاو
11. 100 ملیار دینار بۆ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو
12. 150 ملیار دینار بۆ وەزارەتی پەروەردە/ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی قوتابخانەکان
13. 500 ملیار دینار زیاد دەکرێت بۆ بڕگەی سێی ئەم خشتەیە و دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکاندا
رێژەی دابەشکردن بەسەر پارێزگاکاندا بەم شێوەیە:
%20 بۆ دیوانییە
%20 موسەننا
%15 بابل
%15 میسان
%15 واست
%15 سەلاحەددین
14. 550 ملیار دینار بۆ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی دەستی داعش و سندوقی ئاوەدانکردنەوەی زیقار
- 450 ملیار دینار بۆ سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی دەستی داعش
- 100 ملیار دینار بۆ سندووقی ئاوەدانکردنەوەی زیقار
15. 300 ملیار دینار بۆ یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان بەهۆی ئۆپەراسیۆنە جەنگییەکان و هەڵەی سەربازی
16. 150 ملیار دینار بۆ دەزگەی شەهیدان و خەرجکردنی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان
17. 100 ملیار دینار بۆ دەزگای شەهیدانی زیندانیانی سیاسی
18. 25 ملیار دینار بۆ فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
کۆی گشتی بڕە پارەی تەرخانکراو دەکاتە 25 تریلیۆن دینار
ر. ئ.