عیراقی
گرنگی یاسای ئاسایشی خۆراک بۆ کەرکوک دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری کەرکوک گرنگی یاسای ئاسایشی خۆراک بۆ شاری کەرکوک دەخاتەڕوو و رایدەگەیەنێت ئەو یاسایە ژینگەیەکی گونجاو بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان و بەردەوامبوونی کارەکانی پارێزگای کەرکوک لە هەڵمەتە شارستانییەکەی دابیندەکات.

راکان سەعید، ئەلجوبوری پارێزگاری کەرکوک ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی حوزەیرانی 2022 بە ئاژانسی هەواڵی عیراقییەی رایگەیاند "یاسای ئاسایشی خۆراک کە دوێنێ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر دراوە، ژینگەیەکی گونجاو بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان و بەردەوامبوونی کارەکانی پارێزگاکە لە هەڵمەتە شارستانییەکەی دابین دەکات".
ئاماژەی بەوەکرد "یاساکە بڕگەی گرنگ لەخۆدەگرێت،لەوانە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە بەهۆی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە کاریگەرییان هەیە، هەروەها دارایی پرۆژەکانیش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە بە تایبەتی لەڕووی خزمەتگوزاری و تەندروستییەوە".
پارێزگاری کەرکوک وتی "کەرکوک سەبەتەی خۆراکییە بۆ عیراق و بەرزکردنەوەی واقیعی کشتوکاڵی و خۆراکی ئەو هاندەرە دەدات بە جوتیاران و کێڵگەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبوومی کشتوکاڵی گرنگ".
س.ر
س.ر