عیراقی

عەلی عەلاوی: ناردنی 200 ملیارەکەی هەرێم بەردەوام نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی عەلاوی: ناردنی 200 ملیارەکەی هەرێم بەردەوام نابێت
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی عیراق هەناردەی نەوتی هەرێم بە نایاسایی وەسف دەکات ‌و دەشڵێت " ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام نابێت".

ئەمڕۆ شەممە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگەی فیدراڵی تایبەت بە نایاساییبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، رێگەنادات حكومەتی ناوەند بەشێك لە بودجەی گشتیی داهاتوو وەك پشكی هەرێمی كوردستان دیاریبكات.

وەزیری دارایی عیراق جەخت دەکاتەوە "بودجەكانی پێشوو 12%یان بۆ خەرجییەكانی هەرێمی كوردستان تەرخانكرابوون، بەو مەرجەی هەولێر هاوتای ئەو بودجەیە لە داهاتی نەوتی هەناردەكراو لە كێڵگەكانی هەرێمەوە بنێرێت، بەڵام ئەو رێككەوتنە جێبەجێنەكرا و لە بری ئەوە چەند رێككەوتنێكی كاتی لەنێوان بەغدا و هەولێردا واژووكران، بەپێی ئەو رێككەوتنانە كوردستان مانگانە 200 ملیار دیناری عیراقیی وەردەگرت، بەڵام چیتر ناردنی ئەو پارەیە بەردەوام نابێت".

عەلی عەلاوی دەشڵێت "ئەركی من جێبەجێكردنی یاسایە نەك پێشێلكردنی یاسا، لە بودجەی 2021دا مەرجێك هەیە دەڵێت، حكومەتی هەرێم دەبێت داهاتی نەوت یاخود پارەیەك كە هاوبڕی داهاتی نەوت بێت رادەستبكات، بەڵام ئەوە رووینەدا، بۆیە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان وەك شایستەی هەرێم لە بودجەی گشتی بەردەوام نابێت و راگیرا".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان