عیراقی

والی ئەنباری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


والی ئەنباری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژرا
مەودا میدیا-

دەزگای هەواڵگریی عیراق كوژرانی والیی ئەنباری رێکخراوی داعش و سێ لە هاوکارەکانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای هەواڵگریی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لە ئۆپەراسیۆنێكدا (ئەبو مەنسور)، والیی ئەنباری رێکخراوی داعش و سێ لە هاوکارەکانی لەڕێگەی بۆردوومانەوە کوژراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەبو مەنسور پێشتر بەرپرسیارێتی جیاوازی لەناو داعشدا هەبووە.

هەروەها بەرپرسیاری هەموو ئەو هێرشانە بووە، کە کراونەتەسەر هاوڵاتییان لەسەر رێگەی نێودەوڵەتیی (روتبە" كە دەكەوێتە نێوان عیراق و ئوردن.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان