عیراقی

کاتی دابەشکردنی پێنجەم سەبەتەی خۆراک راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی پێنجەم سەبەتەی خۆراک راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بڕیارە لە 26ی ئەم مانگەوە وەزارەتی بازرگانیی عیراق دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی خۆراک بکات، بڕیاریشە پرۆسەکە لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان لە یەک کاتدا دەستپێبکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە پێنجەم سەبەتەی خۆراک لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان دابەشدەکرێت، بۆیە داوا لە بریکارەکان دەکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مادەکانی ناو خشتەی سەبەتەی خۆراک، سەردانی لقەکانی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک لە پارێزگاکانیان بکەن.

باسی لەوەشکردووە، بڕیاری دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکیش دوای ئەوە هات کە خۆراکی پێویست گەیشتووەتە کۆگاکان، پرۆسەکەش هەموو هاوڵاتی و خێزانەکان دەگرێتەوە کە ناویان لەناو لیستی وەرگرتنی بەشەخۆراکدا هەیە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان تائێستا تەنها دوو سەبەتەی خۆراک بە تەواوی لەم ساڵدا دابەشکراوە، سەبەتە خۆراکی مانگی سێ و چواریش هێشتا بەشێک لە مادە خۆراکییەکانی دابەش نەکراوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان