کوردستانی

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا
مەودا میدیا-

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عیراق ئەمڕۆ لە بەغدا کۆدەبنەوە و چەند پرسێکی ئەمنی تاوتوێدەکەن، کە گرنگترینیان پرۆسەی بەردەوامی و هەماهەنگی هەردوولایە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە ناوچە جێ ناکۆکەکان و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوابەدوای سەردانی شاندی ئەمنی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی بەرگریی عیراق، ئەمڕۆ 23ی حوزەیرانی 2022، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتیی فەریق روكن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەندامێتی هەردوو جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بەڕێوەبەرایەتی پشكنینی گشتی، گەیشتنە بەغدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە فڕۆكەخانەی نێودەڵەتیی بەغدا، لەلایەن فەریق روكن حامد، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پێشوازیان لێ کرا".

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەش هاتووە، وا بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگریی عیراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان كۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن