وەرزش

بایرن میونشن وەڵامی بەرشەلۆنە دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایرن میونشن وەڵامی بەرشەلۆنە دەداتەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر

بایرن میونخ وەڵامی پێشنیارە نوێیەکەی بەرشەلۆنەی دایەوە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەکەیان.

گرێبەستی ئەستێرەی پۆڵەندی لەگەڵ بایرن میونخ لە هاوینی 2023 بەسەر دەچێت.

لیڤاندۆڤسکی بەبەردەوامی ویستی خۆی بۆ جێهێشتنی بایرن میونخ راگەیاندووەو چەندین راپۆرت بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە هێرشبەری پۆڵەندی پێشتر لەگەڵ بەرشەلۆنە رێککەوتننامەی ئەنجامداوە.

بەپێی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بایرن میونخ دووەم ئۆفەری بەرشەلۆنەی رەتکردەوە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی کە بڕەکەی 35 ملیۆن یۆرۆیە جگە لەگۆڕانکارییەکان بەهای 5 ملیۆن یۆرۆ.

هەمان رۆژنامە ئەوەی راگەیاندووە: کە بەرشەلۆنە پێشتر ئاگاداری ئەوە بووە کە یانەی بایرن پێشنیاری دووەمی رەتکردۆتەوە، چونکە داوای بری 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری هێرشبەری پۆڵەندی بێت.

رۆژنامەی ئیسپانیەکە ئەوەشی روونکردۆتەوە: کەهەوڵە نوێیەکەی بەرشەلۆنە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە هەفتەی داهاتوو دەبێت دوای کاراکردنی یەکەم گرێبەستی ئابووری بۆ زیادکردنی داهاتی یانە کەتەلۆنیە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن