کوردستانی

دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتربووه‌ و هه‌سه‌ده‌و سوریا كێشه‌یان هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتربووه‌ و هه‌سه‌ده‌و سوریا كێشه‌یان هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

فەڕەنسا پێشنیازی کرد حکومەتی سوریا و شاندی هەسەدە کە بڕیاربو لە پاریس کۆببنەوە شوێنەکەیاند بگۆڕێت بۆ ئوردن، سعوودیە یان هەرێمی کوردستان، بەڵام دەسەڵاتدارانی دیمەشق رەتیانکردوەتەوە.

ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی سوریا، لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە "وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا پێشنیاری بۆ دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات کردوە کە کۆبوونەوە راگیراوەکەی پاریس لە وڵاتێکی دیکەدا ئەنجام بدرێت، لە ئوردن یان سعوودیە، یان هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردوە "وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ بەرپرسانی هەسەدە گفتوگۆی ئەگەری فراوانکردنی لیستی دەوڵەتانی زامنکەرى کردوە بۆ هەر رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی سوریا، بەجۆرێک وڵاتانی عەرەبی و هەرێمایەتیش لەخۆ بگرێت، بە تورکیاشەوە".

بەگوێرەی سەرچاوەکە "حکومەتی سوریا پێداگرە لەسەر هەڵوێستی خۆی کە دەبێت کۆبوونەوەکە لە دیمەشق ئەنجام بدرێت، بەوپێیەی کێشەکانی لەگەڵ هەسەدە بە پرسگەلێکی ناوخۆیی و نیشتمانی دەزانێت کە دەبێت لەنێوان خودی سورییەکان چارەسەر بکرێن و گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، لەناوخۆی وڵاتدا، نەک لە دەرەوەی وڵات".

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو به‌ هه‌سه‌ده‌  بە تەلەفزیۆنی سوریای راگەیاندووە "دانوستانە سیاسییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە تەنانەت پێش ئەوەی دیمەشق رەتکردنەوەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی پاریس رابگەیەنێت، راگیرابوو، ئەوەش لە وەڵامی "کۆنفرانسی پێکهاتەکان" کە هەسەدە لە شاری حەسەکە رێکیخست".

ع

Qaiwan
Qaiwan