کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە و گوایە تانکییەکانی گلدانەوەی ئاوی شاری سلێمانییە دوورە لە راستییەوە و ئێمە هەموو سێ بۆ شەش مانگ جارێک تانکییەکانمان پاکدەکەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، روونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە ڤیدۆیەک بڵاوکراوەتەوە لە هەندێک پەیج و دەزگای راگەیاندن کە ئاماژەبەوەکراوە کە تانکی بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی پیسە و ئاژەڵی مرداربووی تێدایە و ئێمە هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە ئەو تانکییە دوور و نزیک پەیوەندی بە خەزان و تانکییەکانی بەڕێوبەرایەتیمانەوە نییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێمە هەموو سێ بۆ شەش مانگێک تانکییەکانی بەڕێوبەرایەتییمان لەلایەن ستافێک لە ئەندازیار و کارمەندی هونەری پاکدەکرێنەوە و دەشۆرێت و بەردەوام بەدواداچوونی بۆدەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تێدا دەرکەوتبوو چەند ئاژەڵێک لە تانکی ئاودا مرداربوونەتەوە و گوایە ئەو تەنکییانە تەنکی ئاوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan