گێتی

ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئاشکراکرد
مەودا میدیا-

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و عیراق پرسی ناوخۆیین و هەوڵیانداوە هەردوولا لەیەک نزیکبنەوە.  
  
ئەمڕۆ دووشەممە سەعید خەتیب زادە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا جەختیکردەوە لە نزیکەوە چاودێرى پرسە ناوخۆییەکانى عیراق دەکەن، بەڵام چارەسەرکردنى کێشەکانى هەرێم و بەغدا پەیوەندى بە خۆیانەوە هەیە.  
  
راشیگەیاند، هەردوولا لەساڵانى رابردوودا گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن، خواستى تاران لێکنزیکبوونەوەى هەردوولایە و هیوایان ئەوەیە ناکۆکییەکانى هەرێم و بەغدا روو لە کەمبنەوە بکەن.  

خه‌تیبزاده‌ وتیشی "ئێمه‌ هەمیشە داوای یەکڕیزیمان کردووه‌ و هه‌وڵمانداوه‌ ئاراسته‌كان له‌ عیراقدا لێکنزیک بکەینەوە و هیوادارین گرژییەکان کەمببنەوە و لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان