کوردستانی

یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

دیوانی وەقفی سوننی عیراق راگەیەنراوێکی لە بارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و داوای لە هاوڵاتییان کردووە ئەمڕۆ ئێوارە چاودێری بینینی مانگ بکەن.

لای خۆشییەوە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سعودیە بەهۆی جێبەجێكردنی فەریزەی حەجەوە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكەن و ئەگەر مانگ بینرا ئەوا سبەینێ یەكەم رۆژی (ذي الحجه) دەبێت و نۆ رۆژ دوای ئەو وادەیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە".

ئەوەشی خستەڕوو، تەنها عەرەبستانی سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان بەهۆی بەرێوەچوونی رێوڕەسمەكانی حەجەوە دیاریدەكات.

بۆ دیاریکردنی رۆژی جەژنی قوربان، پێویستە پشت بە بینینی مانگ ببەسترێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەند ناوەندێکی گەردونناسی پێشبینی خۆیان بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان خستووتەڕوو و پێیانوایە  نۆی تەمموز یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە