ئاسۆ عەلی فەرەج
بۆ به‌غدا
قه‌ده‌ری كورده له‌م به‌شه‌دا له چوارچێوه‌ی عیراقدا هه‌بێت، له پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی دوای دیكتاتۆرییه‌تیشدا رۆڵ و كاریگه‌ری سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانی بوو ئه‌م وڵاته‌ی بن داگیركاری و بێ حكومه‌تیدا سه‌رپێ بخات و ببێت به خاوه‌ن ده‌ستوورێك تاڕاده‌یه‌ك مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی خه‌ڵكی كورستانی تێدا ره‌نگ بداته‌وه.
زۆرمان بۆ عیراق كرد و كه‌ممان چنییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی كه‌وته ده‌ست ده‌ره‌وه‌ی عیراقییه‌كان، میلله‌تی كورد ته‌نیا مایه‌وه، ئه‌و ته‌نیایه بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر حزبێك بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا به‌دوای ده‌سكه‌وتی پۆست و ئیمتیازات بكه‌وێ.
له‌به‌ر پێویستبوونی یه‌ك گوتارییه، كه خواستی كوردستانیانه، حزبه‌كان و نوێنه‌ره‌كانیان بۆ ناوه‌نده‌كانی حكومڕانیی عیراق له میانی هه‌ڵبژاردن و ده‌ركه‌وتنی میدیایی و جه‌ماوه‌رییدا پێداگیره له‌سه‌ر وابه‌سته‌بوونی به یه‌ك گوتاریی كوردی و پێكه‌وه كاركردن بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، كاتێكیش ده‌چنه به‌غدا یه‌كه‌م هه‌نگاو لێكترازانی لێده‌كه‌وێته‌وه. جا هۆكار نه‌یار بێت یاخود خۆمان، به‌ڵام زیانی به پێگه‌ی كوردستان گه‌یاندووه.
جا ئه‌و حزبانه‌ی له چه‌ند ساڵی دوای پرۆسه‌ی داگیركردنی عیراق پۆستی باڵایان له‌ژێر ناوی نه‌ته‌وه‌یی كورد وه‌رگرتووه، چیان بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستانیان كردووه؟ بێگومان ئه‌گه‌ریش كرابێت له ئاست قوربانیدانی میلله‌ته‌كه‌ماندا نه‌بووه، یاخود به‌شێوه‌یه‌ك كراوه ئه‌وه‌نده كاتی بووه به گۆڕینی وه‌زیرێك له كابینه‌كانی به‌غدا كێشه‌ی تێكه‌وتووه.
بوونی ناوه‌ندێكی بڕیار و خاوه‌ن ئیراده، بۆ پرسی كورد له چوارچێوه‌ی عیراق كه هه‌م به‌رنامه داڕێژێ و هه‌م چاودێری بكات و له‌گه‌ڵیشدا په‌یوه‌ندییه‌كان و ئیمتیازاتی پۆستیش به‌ش برای بكات كارێكی دروست و پێویستتری ئه‌م قۆناغه‌یه كه كورد له عیراقدا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ناوه‌نده نابێ بدرێ به ده‌ست كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بێ ئه‌زموون، به‌ڵكو وا باشتره میكانیزمەكە له‌سه‌ر ئاستی كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می حزبه‌كان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و ئه‌وجا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
له‌و ناوه‌نده‌دا بۆ هه‌ر قۆناغێك له به‌غدا به‌رنامه و ئه‌گه‌ر و پێشهات و جۆری رێككه‌وتن و به‌ركه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان دیراسه بكرێت و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ، كه ئه‌م ئه‌زموونه تاقیكراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی كه توانی تاڕاده‌یه‌كی باش بێته ناوه‌ندێكی باڵا و هه‌میشه له مێژووی گه‌لی كوردستان وه‌ك قۆناغێكی گرنگی یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك گوتاری و یه‌ك تیمی و یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێ و ده‌ستكه‌وته‌كانیش شاهیدی ئه‌م راستییه‌ن.
دره‌نگ نییه، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ حاڵی ئێستای كورد له به‌غدا ده‌رمانه.
خ.غ