گێتی

یەکەم داواکراو لەلایەن سویدەوە رادەستی تورکیا دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم داواکراو لەلایەن سویدەوە رادەستی تورکیا دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

وەک وەڵامێک بۆ داواکارییەکانی تورکیا لە هەنگاوی یەکەمدا سوید داواکراوێک رادەستی تورکیا دەکاتەوە، کە لە ساڵی 2011 داوای مافی پەنابەرێتی لە سوید کردووە.

میدیاکانی سوید لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردەوە، ھاوڵاتییەکی تورکیا رادەستی ئەنقەرە دەکەنەوە، کە لە ساڵی رابردوەوە تورکیا داوای وەرگرتنەوەی دەکاتەوە، ئەوەش دەبێتە یەکەمین کەس کە سوید رادەستی ئەنقەرەی دەکاتەوە.

بەگوێرەی میدیا سویدییەکان، ئەو ھاوڵاتییە تورکە لە ساڵی 2011ەوە داوای وەرگرتنی مافی پەنابەری لە سوید کردووە و لە 2014 دا مافی پەنابەری پێبەخشراوە، لە ساڵانی 2013 و 2016 دا لەلایەن تورکیاوە بە ساختەکردنی کرێدیت کارت تۆمەتبارکراوە و دواتر لە سوید بەھەمان تۆمەت دەستگیرکراوە. 

تورکیا لە بەرانبەر قوبڵکردنی بوونە ئەندامی سوید و فینلان لە هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی- ناتۆ چەند داوایەکی لەو دوو وڵاتەکرد یەکێک لەوانە رادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی کە تورکیا مەبەستییەتی.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن