کوردستانی
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە بەهۆی راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە لە 20ی ئابەوە تاوەکو 27ی ئاب لە دوای کاتژمێر 10:30 خولەکەوە فۆڕمی ئەلیکترۆنی لای سکاڵانووس پڕدەکرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بەهۆی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەی، رۆژی شەممە 20 ـ 8 ــ 2022، لەکاتژمێر 7:30ی سەرلەبەیانییەوە تا کاتژمێر 10:30 هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت، بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی، کە تا 27 مانگ دەخایەنێت، جگە لە 26ی مانگ کە رۆژی هەینی دەکات، ئەو حەوت ڕۆژەی تر هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "بۆیە ھەر ھاوڵاتییەک کاری لای سکاڵانووسەکانی ھەیە بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت تا دوای کاتژمێر (10.30) ھێڵی ئینتەرنێتیان نابێت".
س.ر

بیروڕا