تەندروستی

رۆنە بەسودەكان... بۆ شێرپەنجە و تەمەنیش درێژ دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆنە بەسودەكان... بۆ شێرپەنجە و تەمەنیش درێژ دەكەن
مەودا میدیا-

لێكۆڵەرەونی بواری خۆراك هەشت جۆری رۆنیان دیاری كردووە كە باشترین جۆری رۆنن لە جیهاندا كە كە یارمەتی دەدات دڵ بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە تەندروست و بەهێزی بمێنێتەوە.

ئەو جۆرانەش بریتین لە:
رۆنی زەیتون:  ئەم رۆنە بۆ سەلامەتی مرۆڤە.نەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجە كەم دەكاتەوە و تەمەن درێژ دەكات.

رۆنی ناوكی ترێ‌: ئەم رۆنە كەمتر سودی لێ‌ وەردەگیرێ‌ بەڵام سیفەتی گرنگی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەكان رۆنی ناوكی ترێ‌ كۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) و فشاری خوین دادەبەزێنێ‌ و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە  كەم دەكات. هەروەها ئەم رۆنە لە چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرە و كێشەی بینین كاریگەری هەیە و تەمەن درێژ دەكات.

رۆنی ئاڤۆكادۆ (جۆرە میوەیەكی ئەمریكییە): رەنگە ئەم میوەیە چەورترین میوەی جیهان بێت، بەڵام بە باشترین میوەی جیهان ناسراوە رۆنی ئاڤۆكادۆ سەوز و خۆشتامە و پڕە لە ڤیتامین (E) و كلۆرۆفیل هەروەها سیفەتی زۆربەی رۆنەكانی تری لەخۆگرتووە.

رۆنی گوێز:گوێز لەگەل زۆرێك لە خواردنە وشكەكاندا چەكێكی بەهێزە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەكانی دڵ و عارەقكردنەوە رۆنی گوێز دەوڵەمەندە بە ئەنتی ئۆكسیدان و هەڵگری رێژەیەكی زۆرە لە  چەوری بەسود .

رۆنی كونجی: ئەم رۆنە رەنگێكی تۆخی هەیە و پڕە لە ئەنتی ئۆكسیدان و ماددەی تواوەی وەكو (مس، ئاسن، مەگنسیۆم، كالسیۆم).

رۆنی ناوكی كەتان: ئەم رۆنە بەگشتی ئەو كەسانە سوودی لێ‌ دەبینن كە بەردەوام خواردنە رووەكیەكان دەخۆن، و بۆ راكێشانی ئەسیدی چەوری ئۆمیگا 3 یە ئەم رۆنە بۆ چارەسەری نەخۆشی دڵە و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كۆلیسترۆڵ و دەزگای ئارامی لەش رێك دەخات.

رۆنی ماسی: ئەم رۆنە لە ڕووبەڕووبەوونەوەی نەخۆشیەكانی دڵ، جەڵتەی مێشك، كێشەكانی دەروونی و شێواوی كاریگەری هەیە و هەروەها دەبێتە هۆی تەمەن درێژی.

رۆنی بادام:ئەم رۆنە كەمتر لە چێشتخانەكاندا بەكادرێت،بەڵام یەكێكە لە باشترین جۆرەكانی رۆن لە كەمبونەوەی كۆڵیسترۆڵدا رۆڵێكی گرنگ دەبینێ‌،رێگری لە نەخۆشیەكانی دڵ و تەنانەت چارەسەری شێرپەنجە دەكات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان